کۆنترین جۆری ترشی ناوەکی “DNA” دۆزرایەوە

بۆ یەکەمجار زانایانی زانکۆی کۆپنهاگنی دانیمارکی لە نیشتووەکانی باکوری گرینلانددا ترشی ناوەکی “دی ئێن ئەی” دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستایان دۆزیەوە.

گۆڤاری (Nature) ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ توێژەران ڕوون بووەتەوە کە ئەو دی ئێن ئەیەی دۆزراوەتەوە ملیۆنێک ساڵ کۆنترە لەو دی ئێن ئەیەی کە لە ئێسکی مامۆسی سیبیریا وەرگیراوە، کە تا ئێستا بە کۆنترین دادەنرا.

دەشڵێت، توێژەران نمونەی کۆنترین دی ئێن ئەی-یان لە بەردی نیشتوو جیاکردەوە لە کۆپنهاگن کاپ لە باکووری گرینلاند، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، تێکڕای پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا 11-19 پلەی سەدی زیاتر بووە بەراورد بە ئێستا، واتە کەشوهەوا گەرم بووە.

شیکاری جیناتی مادەکە بوونی  DNAی دوپشک و مێشوولە و قازە جیاوازەکانی  دەرخست کە باوباپیرانی جۆرەکانی ئێستان، ئەوانەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە کەشوهەوا زۆر گەرمتربووە لە ئێستا، بەگشتی دارستانەکان ڕووبەرێکی فراوانیان لە ناوچەکانی باکور داگیرکردبوو و تێکەڵ بە ڕووەکی جیاواز بوون، ئیکۆسیستەمێکیان پێکهێنا کە چنار، توو، دارستان و هەروەها گیای جەمسەری باکووری لەخۆگرتبوو.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئیکۆسیستەمی جەمسەرییەکان بەرهەمدارتربوون لەوەی پێشتر بیریان لێدەکرایەوە، بۆیە دەبێت تێڕوانینەکانی پێشوو لەسەر بنەمای بە بەردبووە دەگمەنەکانی ئەو ئاژەڵانەی کە لە ناوچەکەدا دۆزراونەتەوە، دووبارە لەبەرچاو بگیرێن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم خەرجییەکانی راگرت

بابەتی دواتر

هەر کەس و لایەنێک ببێتەهۆی پیسبوونی ژینگە سزای دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share