هەسارۆچکەیەک لە زێڕ.. ئەگەری دەوڵەمەندبوونی تەواوی مرۆڤایەتی و داڕمانی ئابوری

ئومێدێك لە ئاسمانەوە، دەکرێت هەر مرۆڤێکی سەر ڕووی زەوی بكاتە ملیاردێر، لە ئەگەرێکدا کە ئەرکەکەی ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەنجامی هەبێت لە دۆزینەوەی هەسارۆچکەیەک، کە زۆربەی پێکهاتەکەی زێڕە.

ڕۆژنامەی (THE SUN)ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناسا جەختیکردووەتەوە لە دەرکەوتنی هەسارۆچکەیەک بەناوی (سایکی – PSYCHE)، کە لە ساڵی 2022دا کاری گەڕانەکە لەناو سیستمی کۆمەڵەی خۆردا دەستپێدەکات.

دۆزینەوەی ئەو هەسارۆچکەیە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا بووە، وەک پێشبینی دەکرێت دەکەوێتە نێوان هەسارەكانی مەریخ و موشتەرییەوە، پێکهاتەکەی لە کانزا ڕەقەکانە.

هەسارۆچکەکە سەرەڕای بوونی زێڕ، بڕێکی زۆر لە پلاتین، ئاسن و نیکڵی تێدایە.

خەمڵاندنەکان بەرەو ئەوەن، ئەو کانزایانەی هەسارۆچکەکەیان پێکهێناوە یەکسانە بە 8000 کوادریلیۆن پاوەند (واتا 18 سفر لە تەنیشت ژمارە 8ـەوە)، ئەمەش بەو مانایەی ئەگەر بهێنرێتەوە بۆ سەر زەوی، نرخی کانزاکان وێراندەکات و ئابوریی جیهان دادەڕمێنێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو کەشتییە ئاسمانییانەی دانراون بۆ ئەو ئەرکە لە ماوەی 21 مانگدا بەدەوری خولگەکەدا دەسوڕێنەوە، بۆ تۆمارکردنی 16 تایبەتمەندیی هەسارۆچکەکە بە بەکارهێنانی ئامێرە جێگیرکراوەکانی سەر کەشتییەکە.

ئەو زانیارییانەی تائێستا سەبارەت بە (سایکی – PSYCHE) هەن ئەوەیە، هەسارۆچکەکە لە ئەنجامی پێکدادانی توندی نێوان هەسارەکان لە گەردووندا دروستبوون و دەکرێت بە کەڵەکەبوونی ماددە کانزاییەکان ناوببرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە: بەهۆی بێئاوی و چەند گرفتێکی دیکەوە دانیشتووانی تانجەرۆ گردبوونەوە

بابەتی دواتر

چارەنووسی ئەفغانستان بەكوێ دەگات؟<br> ئەمریكا و تاڵیبان لەسەر چی ڕێككەوتوون؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە “دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

زانكۆی نیشتمانیی سیدنی ڕایدەگەیەنێت، زانایانی فەلەكناس خێرا گەشەكردووترین كونی ڕەشیان لەماوەی نۆ ملیار ساڵی ڕابردوودا ئاشكراكردووە. ئەم کونە…
Total
0
Share