تۆمەتبارێكی داواكراوی رووداوەكانی 17ی شوبات لە سلێمانی لەلایەن پارتییەوە كرایە بەرپرسی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی حزبەكە.
لە چێوەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییەكانی دوای كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەرپرسی بەشی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی حزبەكەدا ئەنجامدرا و هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی وەک بەرپرسی بەشی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان دەستبەكاربوو.
ھیوا ئەحمەد مستەفا تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی بەردەمی لقی چوار لە رووداوەکانی دوای خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی لە سلێمانی.
پێشتر وەك تۆمەتباری ئەو كەیسە چەند جارێك لەلایەن دادگاوە بۆ لێپێچینەوە داواكراوە، بەڵام نەچووەتە بەدەم داواكەی دادگا.