ژووری پیشەسازی عەممان بڵاویکردەوە، لە 11 مانگی رابردوودا عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە پیشەسازییەکانی ئوردن بووە.
ژووری پیشەسازی عەممان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا 6.918 ملیار دیناری ئوردنی بەرهەمی ژوورەکە هاوردەی دەرەوەی وڵات کراوە، لە کاتێکدا ساڵی پار لە هەمان کاتدا بە بەهای 4.671 ملیار دینار هەناردەکرابوو”.
ئاشکراشی کرد، “بەرهەمە دروستکراوەکانی ئوردن بە زۆرینەی ناوچەکانی ناوخۆی وڵات و 142 بازاڕی جیهان گەیشتووە و بە هەزار و 400 دراوی جیاواز فرۆشراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هندستان و ئەمریکا و سعودییە و عێراق، نیوەی هاوردەکارانی بەرهەمەکان پێکدەهێنن کە بە بەهای 3.663 ملیار دینار هاوردەیان کردووە، هاوردەی بەرهەمەکان لە لایەن عێراقەوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، کە 654 ملیۆن دینار بووە، لە کاتێکدا ساڵی پار لە هەمان کاتدا 494 ملیۆن دۆلار بووە”.