نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە 13 مانگی ڕابردوودا

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات گەیشتە بەرزترین ئاست لە 13  مانگی ڕابردوودا، ئەمەش لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەگەری بەرزبوونەوەی کڕینی نوێ لە نەوتدا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 1.09 دۆلار و بەڕێژەی  %1.8 بەرزبووەوە و گەیشتە 63.52 دۆلار.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ بەبڕی 1.28 دۆلار و بەڕێژەی %2.2 بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتە 60.75 دۆلار.

بە تێکڕایی نرخی نەوت لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی %5 بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خواستی نوێ لەسەر کڕینی نەوت، لەلایەکی دیکەشەوە پاڵپشتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ کە پاڵنەرێکە بۆ بەزربوونەوەی خواست لەسەر وزە.

بابەتی پێشتر

"ئیسرائیل هەوڵی بۆردوومانكردنی دیمەشقی داوە"

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی دەستگیركردنی باندێكی "بكوژ"ی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share