نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی بە 84 دۆلار دەفرۆشرێت.

بەپێی داتاكانی بواری نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبووەتەوە بۆ 84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بەرزبوونەوەكەی ئەمڕۆی نرخی نەوتی خاوی بەسڕە، لەدرێژەی ئەو بەرزبوونەوەیەدا دێت كە هەفتەی ڕابردوو نەوتی خاوی سووكی بەسڕە تۆماریكرد، بەجۆرێك دوێنێ هەینی 70 سەنت چووەسەر نرخەكەی و ئەمڕۆ ئەو بەرزبوونەوەیە گەیشتە 81 سەنت.

هاوكاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی بەسڕە، خاوی برێنت بۆ سەرووی 85 دۆلار بەزبووەوە و هەر بەرمیلێكی بە 85.53 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینیدەكات لەنیوەی یەكەمی ساڵی داهاتوودا نرخی نەوتی خاو بگاتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بابەتی پێشتر

عێراق پێنجەم وڵاتە لەڕووی كاریگەربوون بە گۆڕانكاریی كەشوهەواوە

بابەتی دواتر

دووشەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share