ژاپۆن “كەروێشكی سپی” رەوانەی سەر مانگ دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ژاپۆن یەكەم كەشتیی ئاسمانی رەوانەی مانگ بكات لە بنكەی كیپ كنافیرال-ی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكاوە.

بڕیارە كۆمپانیای ئەی سپەیسی ژاپۆنی كەشتیی هاكوتو-ئاڕ رەوانە بكات، كە پێشتر دووجار هەڵدانی دواخرا.

ناوی (هاكۆتۆ) ئاماژەیە بۆ ئەو كەروێشكە سپییەی لەسەر مانگ دەژی لە كەلتووری گەلی ژاپۆنیدا.

ساڵی داهاتوو ساڵی كەروێشكە لە رۆژژمێری ئاسیاییدا، چاوەڕوان دەكرێت كەشتییەكە، كە لە ئەڵمانیا پارچەكانی یەكخراوە، لە كۆتاییەكانی نیسانی داهاتوو لەسەر مانگ بنیشێتەوە.

كەشتییەكەی كۆمپانیای ئەی سپەیس دەیەوێت مانگێكی دەستكردنی بچوكی سەر بە ئیدارەی فڕۆكەوانی و ئاسمانگەڕی ئەمریكی (ناسا) لە خولگەیەكدا لە دەوری مانگ دابنێت بۆ توێژینەوە لەبارەی ئاوی نیشتوو، بەر لەوەی لەسەر رووەكەی بنیشێتەوە.

ئاژانسەكانی بۆشاییگەری نیشتمانی هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، روسیا و چین لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا توانیویانە لەسەر رووی مانگ بنیشنەوە، بەڵام تائێستا هیچ كۆمپانیایەك ئەو كارەی ئەنجامنەداوە.

رۆژی هەینی یوساكۆ مایزاوا-ی ملیاردێر ئەو تیمە هەشت كەسییەی ئاشكراكرد كە هیواخوازە گەشتی سەر مانگ ئەنجامبدەن لە نزیكترین كاتی ساڵی داهاتوودا.

بابەتی پێشتر

دوای چوار ساڵ سەردانەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

بابەتی دواتر

عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە ئوردنییەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share