پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بە پێی ماددەی 408ی سزادانی عێراقی لەلایەن دادگای ئیدارەی راپەڕینەوە داواكراو بووە و لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بە پێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “مەفرەزەكانی‌ نووسینگەی‌ رۆژهەڵاتی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەرچوو بوو”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێك لەلایەن پۆلیسی‌ ئیدارەی‌ راپەڕینەوە گەیشتە پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە لەلایەن دادگاوە بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەرچووبوو بەپێی‌ ماددەی‌ 408 لە یاسای‌ سزادانی عێراقی، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد بە مەبەستی‌ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ ئەو تۆمەتبارە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان هێزەكانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار بەناوی (م، ق، ف) لەلایەن دەستگیربكەن، لەئێستاشدا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

دوو سزا بۆ شۆفێرانی تاكسی جێبەجێدەكرێن و ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

11 ھەزار کەس لە عێراق بێسەروشوێنبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ئەو تاكسییانەی لەزگە و لۆگۆیان وەرگرتووە لەسەری ساڵی نوێوە كارتێك هەیە كە لەگەڵ…
Total
0
Share