گروپێکی تایبەت بە گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە هەولێر پێكهێنرا

بە بەشداری چالاكوانان و مووچەخۆرانی شار و ناوچە جیاجیاكانی هەرێم، گروپێكی تایبەت بە گێڕانەوەی پارەی پاشەكەوتكراوی مووچە لە هەولێر پێكهێنرا.

بەدل بەرواری، ئەندامی گروپەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گروپەكەیان تەواوكاری ئەو گروپەیە كە لە ساڵی 2014 تایبەت بە چەند كێشە و گرفتێكی پەیوەست بە مووچەخۆران پێكهێنرا.

وتیشی، “بەر لە ئێستا چەندین گروپ لە شارە جیاجیاكان هەبوون، ئێستا ئێمە دەمانەوێت ئەو گروپانە هەموو رێكبخەین و گروپێكی سەرانسەری دروستبكەین بەناوی گروپی گێڕانەوەی پاشەكەوت و لێبڕینی مووچە”.

گروپێك كە خۆی بكاتە خاوەنی فەرمانبەرانی كوردستان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی پاشەكەوت، وەك ئەوەی بەدەل بەرواری ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، كێشەی پاشەكەوت وەك كێشەیەكی زۆر گەورە لە هەرێمی كوردستان، زۆرجار پارتی دەسەڵاتدار لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆخۆی بەكاریدەهێنێت و بەڵێن دەدەن و دوای ئەوە جێبەجێی ناكەن، زەرەرمەندی یەكەم و كۆتاییش فەرمانبەر و مامۆستا و ئەو توێژانەیە.

گروپەكە لە هەولێر دامەزراندنی راگەیەندرا، وەك ئەوەی ئەو چالاكوانە ئاماژەی پێدا چەندین كەسایەتی، مامۆستا، مامۆستای زانكۆ و پەرلەمانتار ئامادەبوون و پێكەوە تاوتوێی چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەریان بۆ ئەو گرفتە كردووە.

بەدەل بەرواری ئاماژەی بەوەشكرد، نیەتی حكومەت بەتایبەتی كابینەی نۆیەم دیارە كە تائێستا داننانێت بەوەی شتێك هەیە بەناوی پاشەكەوتی مووچە و كاری ئەوانیش ئەوەیە سەرەتا حكومەت دانبەوەدا بنێت كە ئەو پاشەكەوتەی لە ئەستۆدایە، دواتریش بە چ رێگایەك ئەو پارەیە بە خەڵك دەداتەوە.

دووپاتیشیكردەوە، گروپەكەیان سەرانسەرییە و دەرگای كراوەیە بۆ هەر كەس و چالاكوانێك كاری تێدابكات.

بابەتی پێشتر

روژنامەنووسێک لە کاتی رووماڵکردنی یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا جەڵتە لێیدا و مرد

بابەتی دواتر

ژمارەیەکی زۆر لە گیانەوەرانی ئاوی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share