پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی حەوتی كەسی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حەوت كەس دەستگیركران كە بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر بەنزینخانەیەك و داوای سەرانەیان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری بە هێزەكانی پۆلیس دران كە چەند تۆمەتبارێك بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر گۆڕەپانێكی سووتەمەنی و هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنیان كردووە و داوای سەرانەیان كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكەی پۆلیسی چوارچرای ڕاسپارد، بە دواداچوونی ورد و بە پەلە بكەن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست توانرا سەرجەم تۆمەتباران كە ژمارەیان حەوت كەسە دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەیەك فیشەك و شانەی كڵاشینكۆفدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لەیاسای چەك ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانت وەربگرە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لینکی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share