ئەگەر تووشی قوڕگ ئێشە بوویت راستەوخۆ لەم خواردنە دوورکەوەرەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان و کەشوهەوای سارد، ئازاری قورگ باو دەبێت، قورگ ئێشە کاتێک ڕوودەدات کە کەسەکە هەست بە ئازار و خوران لە قوڕگدا بکات و هەندێک کێشەی قووتدانی هەبێت، ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کۆمپانیای Eat This Not That بڵاوکراوەتەوە ئامۆژگاری دەدات لەبارەی ئەوەی کە لە کام ماددە خۆراکییانە دوور بکەویتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی جەستەت بدات زووتر چاکببێتەوە لە ئازاری قوڕگ.

یەکەم: خواردنی ورد و ڕەق، هەندێک خۆراکی وەک چپسی پەتاتە و پارچەی هەندێک جۆری پسکیت هۆکارن بۆ زیاتربوونی کێشەی قورگ و ئازاری زیاتر، لێوارە تیژەکانی ئەم خۆراکانە دەکرێت زیان بە قورگ بگەیەنن و ئازارەکەی زیاتر بکەن، خواردنی نەرم یارمەتی زووتر چاکبوونەوە دەدات.

دووەم: لیمۆ، هەرچەندە لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و سوودی زۆری هەیە بۆ کێشە و پەتا باوەکانی زستان، بەڵام لەکاتی قوڕگ ئێشەدا ئازاری زیاتری دەدات و خوران و برینی قوڕگ زیاتر دەکات بۆیە تا کاتێک چاکدەبیتەوە دووربکەوەرەوە لە خواردنی لیمۆ، بۆیە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین C لەو کاتانەدا پەتاتەی کوڵاو باشترین پێشنیارە.

سێیەم: خواردنە ترشەکان، وەک چۆن لیمۆ زیان بە قورگ دەگەیەنێت لە کاتی قوڕگ ئێشەدا بەهەمانشێوە خواردنە ترشەکانی دیکە زیانبەخشن و پێویستە لێیان دووربکەویتەوە.

چوارەم: خواردنی ئەو خۆراکانەی بەهاراتیان تێدایە لەگەڵ سۆسی گەرم، ناوچەی هەوکردنی قوڕگ توڕە دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوکردن و دواکەوتنی چاکبوونەوە، پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە بەهارات و زیادکراوەکانی بەهارات لە خۆراکدا نەهێڵرێت تاوەکو ئازاری قورگ نامێنێت.

پێنجەم: هەندێک جۆر لە سەوزە و میوە ڕەقەکان، خواردنی گێزەر و کەلەرم کە پێکهاتەیەکی تەندروستن، دەبێتە هۆی ناڕەحەتی لە ناوچەی خورانی قوڕگ.

بابەتی پێشتر

فنلەندا مووشەك لە ئیسرائیل دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share