تەندروستیی هەولێر: منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێدەکرێت

ڕێنمایی پێویست دەرچووە بۆ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكان تا حاڵەتی لەوجۆرە دووبارە نەبێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرایکرد، لە هەولێر حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون هەیە کە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نۆ مانگە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر دلۆڤان محەمەد ڕایگەیاند، “منداڵێک کە بۆ چارەسەر لە بەغدادەوە هاتووەتە هەولێر لەلایەن پزیشکی سەرپەرشتیارەوە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێکراوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵ و نۆ مانگە ئێستا لە نەخۆشخانەیە لەژێر چاودێریی پزیشکدایە، بەڵام تائێستا پشکنینەکانی پشتڕاستنەکراوەتەوە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر، لەبەرئەوەی نیشانەکانی منداڵەکە نزیکە لە تای خوێنبەربوونەوە و لە بەغدادەوە هاتووە کە ئێستا لە عێراق نەخۆشییەکە بڵاوبووەتەوە بۆیە گومانەکان زیاتر بۆ ئەوە دەچن تووشبووی تای خوێنبەربوون بێت.

سەبارەت بە ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕێگریکردن لە تای خوێنبەربوون دکتۆر دلۆڤان ڕایگەیاند، “سەربڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە شوێنە نافەرمییەکان قەدەغەکراوە و شوێنە فەرمییەکانی سەربڕینی ئاژەڵیش دەرمانی پاکژکەرەوەیان بۆ بەکارهێنراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتیی یەكێتی: تەنها یەك لایەن سكاڵای دژی سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەت تۆماركردووە

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاكە لایەنێکی کوردستانیی کە سکاڵای لە دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
Total
0
Share