تەلەڤزیۆنی زیرەك بۆ چاودێریی خەڵك بەكاردەهێنرێت؟

شارەزایەكی ئەمنی دەڵێت، دەتوانرێت تەلەڤزیۆنی زیرەك بۆ چاودێریكردنی خەڵك بەكاربهێندرێت، تەنانەت لەو كاتەشدا كە كوژێندراوەتەوە.

ئەلیكساندەر باگۆڤ، شارەزای بەشی شیكاریی ئەمنی لە كۆمپانیای (Digital Security) دەڵێت، تەلەڤزیۆنە زیرەكە نوێیەكان كامێرا و مایكرۆفۆنیان تیایە، بۆیە دەكرێت بۆ سیخوڕیكردن بەسەر خاوەنەكەی بەكاربهێنرێت.

روونیشیدەكاتەوە، “ئەو كامێرا و مایكرۆفۆنەی لە تەلەڤزیۆنی زیرەكدا هەیە، رێگەی سیخوری و چاودێری بۆسەر خاوەنەكەی دەدات، تەنانەت لەكاتی كارپێنەكردنیدا” ئەوەشی وت، بۆچوونێك هەیە كە ئەو جۆرە تەلەفزیۆنانە بەشێوەیەكی بەرچاو لە سەرتاسەری جیهان بۆ سیخوڕیكردن بەكاردێت.

باگۆڤ دووپاتیشدەكاتەوە، لەڕێی تەلەڤزیۆنی زیرەكەوە، چەتە ئەلیكترۆنییەكان دەتوانن خۆیان بگەیەننە ئامێرەكانی دیكەی سەر هەمان تۆڕ، وەك مۆبایل و كۆمپیوتەر.

بۆ رێگری لە دزەكردنە ناو تۆڕی ناوماڵ، پێویستە بەشێوەیەكی بەردەوام و رێكخراو بەرنامەی تەلەڤزیۆنەكە نوێبكرێتەوە، هەروەها ئامێرە زیرەكەكانی دیكەی لێداببڕێندرێت ئەگەر دڵنیانەبوویت كە دزەنەكراوتە ناویەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share