لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرامبەر هۆڵەندا تۆمارکرد.
ئەمشەو هەینی، لە یاریگای (استاد لوسیل) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووبوونەوە.
یارییەکە لە کاتی یاساییدا (90 خولەک) بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.
گۆڵەکانی “ئالبی سیلیستی” لە خولەکەکانی 35، 73 لەلایەن ناوێل مۆلینا و لیۆ مێسی (پەناڵتی) تۆمارکران، گۆڵەکانی هۆڵەندا لە خولەکەکانی 83، 100 لەلایەن ڤاوت ڤیگۆرستەوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران.
یارییەکە لە کاتی یاساییدا بە یەکسانبوون کۆتاییهات و کاتی زیادکراو پەیڕەوکرا، لە کاتە زیادکراوەکاندا هیچکام لە جەمسەرەکان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و پەنا بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان برا.
بە لێدانی یەکلاکەرەوە، ئەرجەنتین (4-3) بردنەوەی تۆمارکرد.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا یاریدەکات.