باشترین ئەو خۆراكانەی بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی توشبوون بە جەڵتە بەسوودن

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە جیهاندا بەربڵاوە، بەڵام دەكرێت رێگری لێبكرێت بە گرتنەبەری سیستمێكی تەندروست. توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە هەندێك خۆراك دەتوانن فشاری خوێن داببەزێنن و ئەمەش ببێتەهۆی كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتە.

زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا بەدەست بەرزیی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن، یەكێكە لەو دۆخە تەندروستییە باوانەی باش تەمەنێكی دیاریكراو بەدیدەكرێت، كە لای خۆیەوە مەترسیی سەرەكییە بۆ جەڵتەی مێشك و دڵ.

ئەوەی جێی دڵخۆشییە دەكرێت بەرزیی فشاری خوێن كۆنتڕۆڵبكرێت بە گرتنەبەری سیستمێكی خۆراكیی گونجاو و شێوازێكی ژیانی تەندروست، لە گرنگترین ئەو خۆراكانەش بریتین لە:

زەیتی زەیتون: بەپێی دامەزراوەی دڵی ئەڵمانی زەیتی زەیتون بە چەورییە تەندروستەكان دادەنرێت كە هاریكار دەبێت لە دابەزاندنی فشاری خوێن.

سپێناخ: سپێناخ وەك سەوزەیەكی كالۆریی كەم دەتوانێت ركابەری نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان بكات. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ترشی فۆلیك و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.

تەماتە: دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك، پۆتاسیۆم و لیكۆبین. بەپێی توێژینەوەكان سوودبەخشە بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن بەڕێژەی 55%.

گوێز و چەرەس: چەرەسەكان بەشێوەیەكی گشتی و گوێز بە خواردنە سوودبەخشەكان بۆ تەندروستیی دڵ دادەنرێن، ئەگەر بەشێوەیەكی گونجاو بخورێن.

سیر: دەتوانێت فشاری خوێن داببەزێنێت، بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشخانەی ناتوانن لەڕێی دەرمانەوە كۆنتڕۆڵی بكەن. پێكهاتەی ئەلیسین كە لەناو سیردا هەیە توانای دابەزاندنی فشاری خوێنی هەیە.

مۆز: بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تیایە، ئەوەش ئەو كانزا سەرەكییەیە كە رۆڵی زیندووی هەیە لە رێكخستنی بەرزە فشاری خوێن.

كێوی: خواردنی كێوی بەشێوەیەكی رێكخراو بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆری ڤیتامین سی.

چەوەندەر: بەپێی دامەزراوەی دڵی ئەڵمانی خواردنەوەی نزیكەی نیو لیتر شەربەتی چەوەندەر بە رۆژانە سوودبەخش بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن.

بابەتی پێشتر

پشووی فەرمی لە پارێزگایەك راگەیەندرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کرواتیا بە پەناڵتی کۆتایی بە سەمای بەڕازیلییەکان هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share