لوتكەی عەرەبی-چین لە سعودیە بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لوتكەی عەرەبی-چین لە ریاز-ی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

بەر لەو كۆبوونەوەیە، ئەمڕۆ لوتكەی كەنداو-چین دەستیپێكرد كە لە پێناو هەماهەنگی و پەرەپێداندایە وەك ئەوەی لە ناونیشانەكەیدا هاتووە.

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە وتەی دەستپێكدا كۆبوونەوەی لوتكەی بە بونیادنانی قۆناغێكی مێژوویی نوێ لە هەماهەنگی نێوان كەنداو و چین ناوبرد.

وتیشی، تاوتوێی دامەزراندنی ناوچەیەكی بازرگانیی ئازادی كەنداو-چین یان كردووە و لەگەڵ چیندا هەلی هەماهەنگی لەبوارەكانی ئاسایشی خۆراك و ئاسانكاری لە ناردندا تاوتوێدەكەن.

لای خۆیەوە شی جین بینگ سەرۆكی چین كە یەكێكە لە ئامادەبووانی لوتكەكە رایگەیاند، درێژە بە پاڵپشتیی جێگیریان دەدەن بۆ ئاسایشی وڵاتانی كەنداو و، درێژە بە هاوردەكردنی نەوت بە بڕی زۆر لە وڵاتانی كەنداو دەدەن.

ئەوەشی وت وڵاتانی كەنداو و چین دەتوانن یەكدەستیی ئابوری و پیشەسازی بهێننەدی.

لە رۆژی چوارشەممەوە سەرۆكی چین گەیشتووەتە سعودیە و بڕیارە بەشداری سێ كۆبوونەوەی لوتكە بكات، ئەوانیش لوتكەی سعودیە-چین، لوتكەی كەنداو-چین و لوتكەی عەرەبی-چین كە ئەمەی دوایینیان بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ژمارەیەك لە وڵاتانی ناوچەكە دەبێت.

بابەتی پێشتر

دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تاوانباری كوشتنی یەكەمەكەی كەركوك رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ سه‌رۆكى هه‌نگاريا ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏
ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

ڕاپرسییەکی نوێ کە دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ئەنجامیداوە دەریدەخات، ملیۆنان گەنجی کوڕ و کچی تورکیا دەیانەوێت وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن ئەگەر گرەنتییان…
Total
0
Share