باوكی كوژراوەكەی زاخۆ: كوڕەكەم تاوانبار نییە و چەكیشی پێنەبووە

باوكی ئەو كوڕەی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە زاخۆ كوژرا دەڵێت، “كوڕەكەم تاوانبار نییە و داواش لە حكومەت دەكەم كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكات”.
فارس محەمەد لەو شوێنەوە كە كوڕەكەی تێیدا كوژراوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، كوڕەكەی بۆ گەشت چووەتە ناوچەكە و چەكی پێنەبووە و بەرگریشی نەكردووە، ئەو كەسەش دەناسن كە كوڕەكەیانی كوشتووە، بۆیە ئەگەر حكومەت كێشەكەیان چارەسەر نەكات بە رێگای عەشایری چارەسەری دەكەن.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕەكی “تلكەبەری” ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ شەڕە تەقە لە نێوان ئاسایشی زاخۆ و دوو كەسدا روویدا و لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژرا.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەت هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

لە بنەسڵاوە بەرپرسێكی سەربازی درایە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی ئەم كەسانە زیاددەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەكەمی یاسای خاوەنپێداویستیی تایبەت درا…
Total
0
Share