ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بودجەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2023 پەسەندكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكای بۆ ساڵی 2023 پەسەندكرد كە زیاترە لە 850 ملیار دۆلار.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، بودجەی خەمڵێندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا 858 ملیار دۆلارە كە تایبەت بە مووچە و نەسریەی وەزارەتەكە بۆ كڕینی پێداویستییە سەربازییەكان.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، پێشتر لیژنە پەیوەندیدارەكان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران، دەقی بودجە خەمڵێندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكایان پەسەندكردبوو.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: لە شەو و رۆژێكدا 14 كاتژمێر كارەبا دەدەینە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەكی نوێ لەسەر ئەشكەوتی شانەدەر بزانە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share