لە دانیمارک قورئان و ئاڵای عێراق سووتێنران

لە دوای سووتاندنی قورئان لە وڵاتی سوید لەلایەن هاوڵاتییەکەی بەرەگەز عێراقی لە سوید، بۆ جاری دووەم قورئانێک و ئاڵایەکی عێراق لە وڵاتی دانیمارک سووتێنران.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک لەلایەن چەند توندڕەوێکی دانیمارکییەوە قورئانێک و ئاڵایەکی عێراقی سووتێنران.

لە کاردانەوەی سووتاندنی قورئان ناڕەزایەتییەکان لە عێراق بەردەوامییان هەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە شاری بەغداد ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەرەو باڵیۆزانەی دانیمارک بەڕێکەوتن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا و ئەو شەقامانەیان گرت کە دەگەنە باڵیۆزخانەکە.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی لە وڵاتی دانیمارک کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بە زوویی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share