پاڵەوانێکی ئەمریکی لە ڕوسیاوە داوای یارمەتی لە بایدن دەکات

بریتنی گراینەر، یاریزانی پرۆفیشناڵی باسکەی ئەمریکی لە ڕوسیا زیندانیکراوە و داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات بە هانایەوە بچێت.

گراینەر یاریزانێکی باسکەی پرۆفیشناڵە لەسەر ئاستی کچان، پێشتر لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ ئاستی کچان یاری کردووە، لە ساڵی 2014وە پەیوەندی بە تیمی ئیکاترینبۆرگی ڕوسییەوە کردووە، بەڵام بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، لە مانگی شوباتی 2022وە لە مۆسکۆ زیندانی کراوە.

ناوبراو نامەیەکی ئاراستەی جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە و نووسیویەتی، “لە کاتێکدا لێرە لە زیندانێکی ڕووسیا دانیشتووم، بە تەنها و بەبێ هاوسەر و خێزان و هاوڕێ و درێسە ئۆلۆمپییەکەم، دەترسم لێرە بۆ هەمیشە بمهێڵنەوە، 4ی تەممووز (ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا)، خێزانەکەم ڕێز لەو کەسانە دەگرێت کە خەباتیان بۆ ئازادیمان کردووە، لەنێویاندا باوکم کە سەربازێکی دێرینی جەنگی ڤێتنام بووە، زۆر بە ئازارە لەم بارودۆخەدا ئاهەنگ دەگێڕم، چونکە ئازادی بۆ من ئەمساڵ شتێکی تەواو جیاواز دەگەیەنێت”.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 10 هەزار كەسیان گواستووەتەوە<br> هەڵمەتێك دژ بە تۆڕێكی قاچاخچییانی كورد دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share