(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لووتکه‌ی ئینگلته‌رای له‌ سیتی برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (11) خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌ مانچسته‌ر سیتی برده‌وه‌.

لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی مانچسته‌ر سیتی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌کی 76 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی میسڕییه‌وه‌‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لیڤه‌رپوڵ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 13 و له‌ پله‌ی دوانزه‌هه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگه‌وه‌ بۆ پله‌ی هه‌شته‌م سه‌رکه‌وت، مانچسته‌ر سیتی ڕکابه‌ریشی به‌ 23 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

یونیۆن به‌رلین 2-0 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share