وەهاب هەڵەبجەیی رایگەیاند، شەڕی ئەمجارەش وەک داستانێکی دیکەی سەروەریی کورد دەمێنێتەوە.
وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەكانی دژەتـ.ـیرۆر، ئەوانەی لەپشت ئەحـ.ـمەد شـ.ـەرعن و بەکاریدەهێنن، لەزۆر شوێن و کاتی جیاواز خۆیان دژ بە کورد تاقیکردەوە، بەڵام بە لوت شکاوی گەڕانەوە و کورد هەر وەک خۆی مایەوە و زیاتر ڕەگی لە خاکەکەی داکوتی.
دەشڵێت، ئەمجارەش هیچ جیاواز نابێت لەوانەی پێشوو، مێژوو دەینوسێتەوە کە سوپای دەوڵەتێک گەمارۆی دوو گەڕەکی کوردیی داوە، کە ئەنجامەکەی هەرچیەک بێت دواجار وەک داستانێکی دیکەی سەروەریی کورد دەمێنێتەوە.