كەشتییەكی ئەڵمانی دەیان كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا رزگاردەكات

كەشتییەكی ئەڵمانی توانی ژیان دەیان كۆچبەر رزگاربكات كە شەپۆلەكانی ئاو مەترسیی لەسەر بەلەمەكەیان لە دەریای سپیی ناوەڕاست دروستكردبوو.

كەشتیی ئەڵمانی (لویزە میشێل) ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 30 كۆچبەری لەسەر بەلەمێكی دارین لە ناوەڕاستی دەریای سپیی ناوەڕاست رزگاركرد، وەك ئەوەی رێكخراوێك كە هەمان ناوی كەشتییەكەی هەیە لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە.

كەشتییەكە لەماوەی رۆژانی رابردوودا هاوشانی كەشتیی رزگاركەری (هیومانتی 1)ی سەر بە (ئێس ئۆ ئێس)ی ئەڵمانی بەشداری لە چەندین هەوڵی لەو جۆرەدا كردووە.

بەپێی ئامارەكان، لەئێستادا و لە ئێوارەی دوێنێەوە زیاتر لە 250 كۆچبەر لەسەر (هیومانتی 1) بوونیان هەیە.

لە هەمان كاتدا رێكخراوی “پزیشكانی بێسنوور” لە ئێستادا لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست چالاكە و بەپێی راگەیەندراوێكی خۆیان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 250 كەسیان رزگاركردووە.

ئەو رێكخراوانەی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە پاڵپشتی دەكرێت كار لەسەر رزگاركردنی كۆچبەران دەكەن كە لە بەردەم نغرۆبووندان لە دەریادا لە هەوڵیاندا بۆ گەیشتنە یەكێتیی ئەوروپا بە بەلەمی بچوك.

زۆرێك لەو كەسانە لە لیبیا و تونسەوە ڕوو لە “فیردەوسی ئەوروپی” دەكەن، گەشتەكەشیان بە بەلەمی پڕ سەرنشین و نەگونجاو بۆ گەشتی ئاوییە، بەمەش رێگەیەكی پڕمەترسی دەبڕن.

ئیتاڵیا كە ساڵانە دەیان هەزار كەس بەو جۆرە بەلەمانە رووی لێدەكەن، رەخنەی لەو هەڵمەتی رزگاركردنانە گرت و، بەپێی حكومەتی ئیتاڵیا ئەو جۆرە بەدەنگەوەچوونانە هانی ئەو كەسانە دەدات هەوڵ بۆ پەڕینەوە بدەن.

بابەتی پێشتر

بارهەڵگرێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە چەند ماددەیەكی خۆراكی تێدابوو ئاگریگرت

بابەتی دواتر

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سنووری پێنجوێن بۆردومانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share