ئەو ویلایەتانەی چارەنووسی دەنگدان لە ئەمریکا یەکلایی دەکەنەوە

بایدن و ترەمپ لە چاوەڕوانی تاقیکردنەوەیەکی قورسدا

کۆمەڵێک ویلایەت لە ئەمریکا ڕۆڵی یەکلایکەرەوەیان هەیە لە چارەنووسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکدا چونکە دانیشتوانی ویلایەتەکان بە دیاریکراوی دەنگ بە دیموکراتەکان یان کۆمارییەکان نادەن.

لەو ڕاپرسیانەدا کە لەبارەی ترەمپ و جۆبایدنەوە کراون لەو ویلایەتانە جۆبایدن لە پێشەوەیە، بەڵام ئەمەش دیسانەوە پێوەر نییە بۆ یەکلایکردنەوەی ویلایەتە چارەنوسسازەکان.

لە ڕاپرسییەکانی ساڵی 2016 دا هیلاری کلینتن زۆرینەی دەنگەکانی ئەو ویلایەتانەی هێنا، بەڵام دواتر دۆناڵد ترەمپ بوویە سەرۆکی ئەمریکا.

ئەو ویلایەتانەی کە دانیشتوانی خۆیان یەکلایی ناکەنەوە بەسەر حزبێکدا بریتین لە فلۆریدا، پەنسلڤانیا، کارۆلینای باکور، ئاریزۆنا، میشگیان، فلۆریدا، بەتایبەت دەنگی دانیشتوانی فلۆریدا و پەنسلڤانیا کاریگەری لەسەر باڵانسی دەنگەکان دەبێت بۆ ترەمپ بێت یان بایدن.

ئەمڕۆ 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە و زۆرینەی سندوقەکانی دەنگدان لە کاتژمێردا دەکرێنەوە، بەڵام بەشێک لە سندوقەکان کراونەتەوە و ئەمریکییەکان دەنگ دەدەن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی ڕابردووی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان.. 16 ئەندام داوای بانگێشتكردنی وەزیری ناوخۆ دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share