یوڤی و میلان براوەی کۆتا هەفتەی کالچیۆ بوون و بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکەن

ئەمشەو، یەکشەممە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 38ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا ئەنجامدران، یانەکانی ئینتەر میلان و میلان و ئاتالانتا و یوڤانتۆس پلەکانی یەکەم تاوەکو چوارەمیان بەدەستهێنا.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان:

ئینتەر میلان 5-1 ئودینێزی

بۆلۆنیا 1-4 یوڤانتۆس

ئاتالانتا 0-2 میلان

ناپۆلی 1-1 هیلاس ڤیرۆنا

تۆرینۆ 1-1 بینیڤێنتۆ

ساسولۆ 2-0 لازیۆ

سپیزیا 2-2 ڕۆما

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی میلان و یوڤانتۆس توانیان بەسەر ناپۆلی ڕکابەریاندا بازبدەن و هاوشانی ئینتەر میلان و ئاتالانتا بلیتی بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی 2021/2022 ببڕن.

هەروەها یانەکانی ناپۆلی و لازیۆ وەرزی داهاتوو بەشداری یوروپا لیگ دەکەن، یانەکانی بینیڤێنتۆ و کرۆتۆنی و پارما شکستیانهێنا و بۆ خولی پلە دوو دابەزین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ “ڕێویی گواستنەوەکان” دەکات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی گواستنەوەی سێ یاریزانەوە لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا ئەنجامدەدات. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی…
Total
0
Share