(14) لە (26).. نهێنی هەڵبژاردەی مەغریبە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، وەلید رگراگی بە کۆکردنەوەی لەدایکبووانی مەغریب و دەرەوەی مەغریب توانیویەتی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەرەوپێش ببات.

یەکەمجارە هەڵبژاردەی مەغریب قۆناغی (16)ی مۆندیال تێپەڕدەکات و بە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەگات، تاوەکو ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەکی عەرەبی-ئەفریقی بەو ئاستە نەگەیشتووە.

نهێنی سەرکەوتنی مەغریب ئەوەیە، کە لە کۆی 26 یاریزان، 14 یاریزانی لە دەرەوەی مەغریب لەدایکبوون، کەلتووری یاریکردنیشیان ئەوروپییە.

وەلید رگراگی، ڕاهێنەری مەغریب لەدایکبووی فەرەنسایە و دەڵێت، ” نیشانمان دا کە هەموو مەغریبییەک مەغریبییە، کاتێک دێتە هەڵبژاردەی نیشتمانی دەیەوێت بمرێت، دەیەوێت شەڕ بکات.”

هەروەها دەڵێت، “پێش مۆندیال ڕێگریی زۆریان لێکردم، بەڵام من وازم نەهێنا تاوەکو ئامانجەکەم پێکا، یاریزانەکانم لە ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، بەلجیکا لەدایکبوون، هەر وڵاتێکیش کەلتووری وەرزشیی جیاوازە و توانیمان تێکەڵەیەک دروستبکەین، زۆر دڵخۆشم بەو شتە، ئاستی تۆپی پێی وڵاتەکەمان بەرەوپێش برد، دەبوو چەندین ساڵ لەمەوبەر سوود لەو تایبەتمەندییە وەربگرین، چونکە ئەوە نهێنی ئێمەیە لە مۆندیالی قەتەر.”

بابەتی پێشتر

فیدراسیۆنی ئیسپانیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئێنریکی داگیرساند

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری پۆرتوگال لەسەر کریستیانۆ هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share