فەرمی.. ستیڤن جیرارد بوو بە ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی ئاشكرایكرد، ستیڤن جیرارد وەك ڕاهێنەری نوێ دەستبەكاردەبێت.

كریستیان بیرسیلۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ئەستۆن ڤێلا ئاشكرایكرد، گرێبەستیان لەگەڵ ستیڤن جیرارد ئیمزاكردووە.

جیرارد پێشتر سەركەوتوو بوو لەوەی ناسناوی خولی سكۆتلەندا بۆ یانەی گلاسكۆ ڕینجەرز بەدەستبهێنێت.

جیرارد جێگەی دین سمیسی گرتەوە كە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەوە دوورخرایەوە.

ئەستۆن ڤێلا پێنجەم یاری لەسەر یەك بەرامبەر ساوسامپتۆن دۆڕاند و لە پلەی پانزەیەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرادا دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا و چین لەبارەی قەیرانی ئاووهەواوە ڕێككەوتن

بابەتی دواتر

دوایین پێشهاتەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاشكرادەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share