دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و 150 هەزار دیناری تێپەڕاند.

بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی ئەمڕۆ بەرامبەر بە 150 هەزار و 300 دیناری عێراقییە، ئەوەش بەرزترین ئاستە دۆلار لە ماوەی چەند ساڵێكدا پێیبگات.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار دوای ئەوە دێت دوێنێ تا كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 149 هەزار و 900 دینار بوو.

سەرباری رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، وەك زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان و بانكەكان، ماوەی چەند رۆژیكە بەهای دۆلار لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەخاتەڕوو. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند،…
Total
0
Share