پێنجەم ڕاهێنەری مۆندیالی قەتەر دەستیلەکارکێشایەوە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، پاولۆ پینتۆ پێنجەم ڕاهێنەری بەشداربووی مۆندیالی قەتەرە، کە دەست لە کار دەکێشێتەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆندیالی 2022 ئەوەبووە، ڕاهێنەری هەڵبژاردە بچووکەکان باشتر خۆیان بۆ پاڵەوانێتییەکە ئامادەکرد و ڕکابەرێکی بەهێزی گەورەکان بوون، سەرەڕای ئەوەش تاوەکو ئێستا پێنج ڕاهێنەر دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی، جێراردۆ مارتینۆی ڕاهێنەری مەکسیک، ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری بەلجیکا، ئۆتۆ ئادۆی ڕاهێنەری غانا و کارلۆس کیرۆشی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران، پاولۆ پینتۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دوای چوار ساڵ کارکردن لەگەڵ کۆرییەکان، بە هەمانشێوە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد.

ماڵپەڕی “بۆلا ڤی ئای پی” ئەمریکی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە چەندین ڕاهێنەری دیکە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوە و دوورخستنەوەیان هەیە، لە نموونەی ڕۆب پەیج (وێڵز)، کاسپەر هیولماند (دانیمارک)، دیێگۆ ئەلۆنسۆ (ئورۆگوای)، دراگان ستۆیکۆڤیچ (سڕبیا)، هانزی فلیک (ئەڵمانیا)، فیلێکس سانچێز (قەتەر).

کۆریای باشوور لە دوایین یاریی مۆندیالی قەتەر لە قۆناغی (16)، بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر بەڕازیل دۆڕاندنی تۆمارکرد و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیتۆ دوای یارییەکەی بەڕازیل بەزمی نایەوە

بابەتی دواتر

سەڵاحەدین بەهائەدین: یادی شەهیدانی بادینانە، دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دووكەڵی بارەگا سووتانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share