گرنگترین زانیارییەکان لەبارەی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمڕۆی خابیب و گایزجی

 

جەنگاوەری ناوداری بواری هونەرە جەنگییە هەمەجۆرەکان، حەبیب نور محەمەد ئەمڕۆ شەممە دەگەڕێتەوە ناو حەلەبە و ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێز بەرانبەر جاستن گایزچی ئەمریکی ئەنجامدەدات.

بڕیارە لە پاڵەوانیەتی (UFC254) لە دورگەی یاس لە ئیمارات، لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی دووەم “فایت ئایسلاند” حەبیب ڕوبەڕوی گایزچی پاڵەوانی پشتوێنی کێشی سوک ببێتەوە.

ڕوبەروبوونەوەکە بە بەریەککەوتنی نێوان باڵادەستی و دڕندەیی ناودەبرێت، کاتژمێر (9:00) بۆ کێشی “لایتوایت” ئەنجامدەدرێت.

نور محەمەدی ڕووسی لە کۆی 28 ڕوبەڕوبوونەوە سەرجەمی بردووەتەوە، لە بەرانبەردا گایزجی تەمەن 31 ساڵ لە کۆی 24 ڕوبەروبوونەوە تەنها دوو دۆڕاندنی لە ژیانی وەرزشییدا تۆمارکردووە.

دانا وایت، سەرۆک و لێپرسراوی (UFC) بە “بی بی سی” راگەیاندووە، ” ئەگەر خابیب لە گایزجی بباتەوە، دەبێتە پالەوانی سەرتاسەری و بێڕکابەر، یاخود جەنگاوەری ژمارە یەک لە مێژووی یارییەکاندا”.

شارەزایان پێیان وایە ئەم بەریەککەوتنە بەهێزترینە لە ژیانی وەرزشیی “خابیب”ی پاڵەوانی جیهان، بە بردنەوە دەبێتە پاڵەوانی سەرتاسەری و کۆکەرەوەی پشتوێنەکانی بوارەکە، بەڵام بێگومان دابەزین بەرانبەر گاریزجی ئاسان نابێت، هۆکارەکەشی بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێننەوە.

حەبیب بەوە ناسراوە بە شێوازی زۆرانبازی ڕوبەڕوی ڕکابەرانی دەبێتەوە، کە زۆرینەیان لە بواری هونەرە جەنگییەکاندا بەهێزن، بەڵام گایزجی لە تەمەنی لاوێتی زۆرانبازبووە و لەگەڵ شارەزایی لەو بوارەدا، لێدانەکانیشی بەهێز و کوشندەن، لەبەرئەوەیە لە پێشوودا بردنەوەی بەرانبەر فێرهسۆنی پاڵەوانی جیهان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنای بە دوو ڕۆژ تێپەڕاند؟ ئینتەرمیلان سکاڵا لەسەر یوێفا تۆماردەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ سێ خاڵی کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share