ترەمپ بڕیارە “گرنگەکەی” دا

دوای ئەوەی رایگەیاند، کە بڕیارێکی گرنگ دەردەکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، فەرمانێکی جێبەجێکردنی بۆ دابەزاندنی نرخی دەرمان دەردەکات.

دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترەست بڵاویکردەوە، بەیانی رۆژی دووشەممە بە کاتی ئەمریکا فەرمانێکی جێبەجێکاری تایبەت بە نرخی دەرمان لە کۆشکی سپی واژۆ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەندین ساڵە نرخی دەرمان لە ئەمریکادا بەراورد بە وڵاتانی دیکە 5-10 هێندە بەرزترە، بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی بۆ وڵاتەکە مێژوویی دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەدا جەختیکردووەتەوە، عیدان ئەلیکسەندەر ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی کە لە ساڵی 2023 ەوە لەلایەن حەماسەوە بە بارمتەگیرابوو بە نێوەندگیری قەتەر و میسر دەگەڕێتەوە لای خێزانەکەی، کە ئەمەش نیشانەی نیازپاکییە بەرامبەر ئەمریکا و کۆتاییهێنان بە شەڕ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
Total
0
Share