تەرمی 15 کۆچبەری نایاسایی دۆزرانەوە کە بەشێکیان سووتاون

ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی لیبیا 15 تەرم دۆزرانەوە کە بەشێکیان سووتابوون، بەپێی زانیارییەکانیش تەرمەکان پەیوەندییان بە شەڕی نێوان دوو گروپی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە لە ناوچەکەدا هەیە.

ئەندامێکی مانگی سووری لیبی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا لە شاری سبراتە، 15 تەرم دۆزراونەتەوە کە بەشێکیان سووتابوون”.

بە وتەی بەرپرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە، “شەڕ لەنێوان دوو گروپی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە لە شارەکە ڕوویداوە، کە بنکەیەکی سەرەکی کۆچی نایاساییە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە، بە هۆیەوە ئەو کەسانە کوژراون و تەرمی ژمارەیەکیشیان سووتاون”.

بەپێی بەشێک لەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، بەشێک لە کۆچبەرەکان لەناو ئەو بەلەمەدا سووتاون کە ویستوویانە گەشتی پێبکەن.

لیبیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەشێک لەو کەسانەی دەیانەوێت بە ڕێگەی نایاسایی بگەنە ئەوروپا پێیدا تێدەپەڕن، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە تێیدا.

 

 

بابەتی پێشتر

ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەسەر چیای بەرانان ڕوویدا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share