تەرمی 18 کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە

لە کەناراوەکانی تونس 612 کۆچبەری یاسایی رزگارکران و تەرمی 18 کەسی دیکەش دۆزرایەوە.

ئیدارەی گشتیی پاسەوانیی نیشتمانیی تونس بڵاویکردەوە، یەکەکانی پاسەوانی دەریایی لە هەرێمی ناوەڕاست توانیویانە لە چەند هەڵەمەتێکدا 612 کۆچبەری نایاسایی رزگاربکەن کە بزوێنەری کەشتییەکەیان لەکارکەوتبوو و بەرەو نوقمبوون دەچوو، تەرمی 18 کۆچبەریش دۆزراوەتەوە.

وتیشی، کۆچبەرەکان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا و ناوچە بیابانییەکان بوون، بە مەبەستی گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا گیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران: ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێن

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت. تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن…
Total
0
Share