بەهۆی لێچوونی غازەوە چوار کەس بوونە قوربانی

درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری بەسرە بەهۆی لێچوونی غازەوە لە بینای یەکێک لە کۆمپانیاکاندا کەسێک مرد و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لە بینای یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە کارەکانی لە سێیەم پاڵاوتنەوەی پاڵاوتگەی باشووری بەسرە دەکرد لێچوونی غاز روویداوە”.

ئاشکراشی کرد، “بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک مردووە و سیانی دیکەش برینداربوون کە دۆخی تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “قوربانییەکان کرێکاری کۆمپانیاکە بوون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەڕازیل بە تایمێک کۆتایی بە کۆریای باشوور هێنا و گەیشتە (16)

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك كەوتە مەنهۆڵێكەوە

منداڵێك كەوتە مەنهۆڵێكەوە و دوای هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانی رزگاركرا. رووداوەكە ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی سەدری بەغداد روویداوە،…
Total
0
Share