نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی

لە دوای بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی خاوی روسیا، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، 66 سەنتی چووە سەر نرخەکەی و بۆ 83.34 دۆلار بەزربووەوە و نەوتی خاوی تەکساسیش 70 سەنتی چووە سەر و گەیشتە 77.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێكدایە دەوڵەتانی ئۆپیک پڵەش رێکەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە ، هاوکات دەوڵەتانی جی حەوت و ئوستورالیا هەفتەی رابردوو رێکەوتن لەسەر دانانی 60  دۆلار بۆ نرخی نەوتی گواستراوەی روسیا لە رێگەی دەریاوە.

لە دوای ئەو زنجیرە ناڕەزایەتییانەی چینی گرتەوە، خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت جارێکی دیکە زیادیان کرد و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دروستکرد.

لە لایەکی دیکەشەوە بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی روسی لە رێگەی دەریاوە، بەشێکی دیکەبوو لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی لێچوونی غازەوە چوار کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

لە ئەفغانستان تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share