منداڵێك كەوتە مەنهۆڵێكەوە

منداڵێك كەوتە مەنهۆڵێكەوە و دوای هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانی رزگاركرا.

رووداوەكە ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی سەدری بەغداد روویداوە، منداڵێك كەوتووەتە مەنهۆڵێكی ئاوەڕۆوە و نزیكبووەتەوە لەوەی بەهۆی هەڵمژینی گازی میسانەوە بخنكێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەغداد دەڵێت، “منداڵەكە لە قووڵایی ئاوەڕۆكەدا بەگیرهاتبوو، پێش ئەوەی ببوورێتەوە یەكێك لە كارمەندەكان دابەزیوەتە خوارەوە و منداڵەكەی راكێشاوە و بەو شێوەیە رزگاركراوە”.

بەپێی راگەیەندراوی بەرگریی شارستانی، لەگەڵ دەرهێنانی منداڵەكەدا فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ كراوە و هیچ زیانێكی تەندروستی و جەستەیی بەرنەكەوتووە، سەرباری ئەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ جەستەی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share