(ڤیدیۆ) بەڕازیل بە تایمێک کۆتایی بە کۆریای باشوور هێنا و گەیشتە (16)

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی بەڕازیل بردنەوەی بەرامبەر کۆریای باشوور تۆمارکرد.‏

ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای (استاد 974) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و کۆریای باشوور ڕووبەڕووبوونەوە.

یارییەکە بە ئەنجامێکی گەورە (4-1) لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سێلیساو کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بەڕازیل لە خولەکەکانی حەوت، 13، 29، 36 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆر، نێیمار، ڕیچارلیسۆن، لوکاس پاکێتا-وە تۆمارکران، گۆڵەکەی کۆریای باشوور لە خولەکی 76 لەلایەن پەیک سیۆنگ هو-ەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەڕازیل سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر کرواتیا یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share