پێرێز بە دروشمی “گالاکتیکۆسی نوێ”وە باڵی لیڤەرپوڵ دەشکێنێت

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی گرنگی یانەی لیڤەرپوڵ و لە پلانیدایە بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2022 بۆندی پێشکەشبکات.

ڕۆژنامەی “ناسیوناڵ ریپۆرت” بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکانی لەسەریەکی دانی کارڤاخال و ئاست نزمی بەرگریکارانی باڵی ڕاستی ڕیاڵ مەدریدەوە، فلۆرنتینۆ پێرێز بیر لە دابینکردنی بەرگریکارێکی ناوازە دەکاتەوە، ئەو بەرگریکارەش ترێنت ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد-ی بەرگریکاری ئینگلتەرایە، کە یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی “ڕێدز”.

بەرگریکارە 22 ساڵەکەی لیڤەرپوڵ، یەکێکە لە دەرچووانی فێرگەی “ڕێدز” و تێچووی گواستنەوەی لە ترانسفێر مارکت بە 75 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

ئاڕنۆڵد لە وەرزی 2014-2015وە 203 یاریی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ کردووە، تۆمارکەری 14 گۆڵ بووە و 51 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ژاپۆن گه‌یشتنه‌ (16) و ئه‌ڵمانیا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌رلین

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی پێنجه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ژاپۆن و ئیسپانیا به‌…
Total
0
Share