لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی کرواتیا بردنەوەی بەرامبەر ژاپۆن تۆمارکرد.
ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای (استاد الجنوب) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی کرواتیا و ژاپۆن ڕووبەڕووبوونەوە.
یارییەکە لە کاتی یاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.
گۆڵەکەیی کرواتیا لە خولەکی 55 لەلایەن ئیڤان پێریسیچەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی ژاپۆن لە خولەکی 43 لەلایەن دایزن مایێداوە تۆمارکرا.
هەردوو هەڵبژاردەکە ناچاربوون بە لێدانی ی(پەناڵتی) ئەنجامەکە یەکلاییبکەنەوە، لە لێدانەکانیشدا کرواتیا (3-1) بردنەوەی تۆمارکرد.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، کرواتیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان بەڕازیل و کۆریای باشوور یاریدەکات.