ئیسکۆ یان خزێرە؟ ئەنچلۆتی زانیاری ڕۆژنامە ئیتاڵی و ئیسپانیەکان ڕەتدەکاتەوە

کارلۆ ئەنچلۆتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هیچکام لە ئیسکۆ و خزێرە دەستپێنەکردووە

ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی، کارلۆ ئەنچلۆتی ڕەتیدەکاتەوە یاریزانی دیکەی ڕیاڵ مەدرید و هەر یانەیەکی دیکەی کردبێتە ئامانج.

ڕۆژنامە ئیتاڵی و ئیسپانیەکان بۆ گواستنەوەکانی زستانەی 2021 ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و سامی خزێرەی یاریزانی یانەی یوڤانتۆس بۆ یانەی ئێڤەرتۆن کردووە، کە بڕیارە لەسەرەتای کانونی دووەمی هەمان ساڵ دەستپێبکات.

لەم بارەیەوە ئەنچلۆتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” ئەوەی دەوترێت لەبارەی هەوڵدانی ئێمە بۆ گواستنەوەی ئیسکۆ ڕاست نییە، هێشتا ئامادەکاریمان بۆ گواستنەوەکانی زستانە نەکردووە و هیچ یاریزانێکیشمان دیارینەکردووە، هەرچییەک لەلایەن میدیاکانەوە باسکراوە تەنها پڕوپاگەندەیە”.

هەروەها دەڵێت، ” پڕوپاگەندەی ئیسکۆ لەلایەن ئێمەوە بڵاونەکراوەتەوە، لەم بارودۆخەدا لەبارەی گواستنەوەکانەوە هیچ هەنگاوێک نانێن و تەنها بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەینەوە”.

تۆڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیسپانی و ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانی بڵاویانکردووەتەوە، هەردوو یاریزان ئیسکۆ و خزێرە دەرگای گفتوگۆیان بە ڕووی یانەکانیاندا داخستووە “ڕیاڵ و یوڤی” و بڕیاریانداوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 پەیوەندی بە ئەنچلۆتی ڕاهێنەری پێشوویانەوە بکەن.

سەرچاوە ئیتاڵی و ئیسپانییەکان ئەم زانیاریانەیان لە ڕۆشنایی گواستنەوەی جەیمس ڕۆدریگێز بۆ ڕیزەکانی تۆفیس بڵاوکردووەتەوە، کە لەم وەرزەدا لە ڕووی هونەری و جەستەییەوە سەرکەوتنێکی گەورە لە پێکهاتەی ئەنچلۆتی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share