سەرچاوەیەکی پزیشکی لە فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا رایگەیاند، پارێزگاکە دووەم حاڵەتی پشتڕاستکراوی تای خوێنبەربوونی تۆمارکرد، ئەوەش دوای 24 کاتژمێر لە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەت.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، “ئەو کەسەی تووشبووە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵە و خەڵکی گەڕەکی ئەلزەهرایە لە موسڵ، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، لە 29ی نیساندا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پشتڕاستی کردەوە، کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە و لەئێستادا چاودێریی پزیشکی و چارەسەری پێویست لە دامەزراوەیەکی تەندروستیی تایبەتمەند وەردەگرێت.
ئەمە دووەم حاڵەتە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە، کە دوێنێ چوارشەممە، فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا رایگەیاند، ژنێکی تەمەن 48 ساڵ تووشی تای خوێنبەربوون بووە.