“نۆلیتۆ” گەیشتە قۆناغی چوار و مورای ماڵئاواییکرد

ئەستێرەی سڕبی تێنسی سەر زەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ دوای بردنەوەی لە گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چواری پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا مسۆگەرکرد.

“نۆلیتۆ”ی پێنجەمی ڕیزبەندیی جیهان، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە دیمیترۆڤی بولگاری بردەوە و گەیشتە قۆناغی چواری پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی ئەلێکس دی مینۆری ئوسترالی دەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاندی مورای بەریتانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک دۆڕاندنی بەرامبەر ڕۆبێرتۆ ئاگۆتی ئیسپانی تۆمارکرد، بەو جۆرە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییە گەورەکە کرد.

جگە لە دیۆکۆڤیچ، هەریەک لە کارین خاشانۆڤ، هۆربێرت هۆرکاش، سباستیان کۆردا، نیشوکا، ستیفانۆس تسیتسیپاس و یانیک سینەر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بۆشاییەك لە دڵماندایە زۆر قورسە پڕبێتەوە

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەك پێنج هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share