لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 379 توشبوون و 17 مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 379 توشبووی نوێ و 17 مردن تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 379 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە 123 توشبوو لە هەولێر، 143توشبوو لە دهۆک، 90 توشبوو لە سلێمانی، 12 لە هەڵەبجە، نۆ لە گەرمیان و دوو توشبووش لە ڕاپەڕین تۆمارکراون”.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17 توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیە 11ی لە سلێمانی، دوو لە هەولێر، دوو دهۆک و هەریەکە لە هەڵەبجە و گەرمیان  یەک مردنیان تێدا تۆمارکراوە”.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تاوەکو ئێستا 95 هەزار و 235 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 78 کەس مردوون و 59 هەزار و 32 کەس چاکبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30…
Total
0
Share