رۆژێكی ئەم مانگە دەرگای بانكەكان دادەخرێن

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، 31ی 12ی هەموو ساڵێك دەرگای بانكەكان دادەخرێن و دەبێتە (پشووی بانكی)، ئەو كەسانەی سەردانی بانك دەكەن مامەڵەیان بۆ رایی ناكرێت و سەرجەم كاری ئەو ساڵەی بانكەكە لە خەرجییەكان لەو ڕۆژەدا پێداچوونەوەی پێدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو ڕۆژە سەرجەم فەرمانبەری بانكەكان دەوامدەكەن، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دارایی یەك دینار وەرناگیرێت و یەك دینار لە بانكەكان ناچێتە دەرەوە و وردبینی لە سەرجەم داهاتەكان دەكرێت كە چەندی بۆ مووچە خەرجكراوە و ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجییەكان ڕۆیشتوون دەبێت لەو ڕۆژەدا تەواو بكرێن.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو ڕۆژە سەرجەم بانكەكان سەرقاڵی وردبینی و پێداچوونەوەن بە خەرجی و داهاتەكاندا بۆ ڕۆژەكانی دواتر مامەڵەی هاوڵاتییان لە بانكەكان راییدەكرێن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا، سەنیگالی تێپەراند و گەیشتە چارەکی کۆتایی

بابەتی دواتر

ئامارێکی سەرسوڕهێنەر.. زیاتر لە یەک لەسەر سێی بەریتانییەکان پێشوازی لە فرەژنی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share