بۆ تەندروست بوون و تەمەن درێژیت.. بەرزكەرەوە بەكارمەهێنە و روو لە پلیكانە بكە

توێژینەوەیەكی نوێ سوودە بێشوومارەكانی بەكارهێنانی پلیكانە لەجیاتی بەرزكەرەوە بۆ تەمەن درێژی و تەندروست باشی دەخاتەڕوو.

لەگەڵ ئەوەی بەكارهێنانی بەرزكەرەوە لە باڵەخانە بەرزەكاندا زیاتر پەنای بۆ دەبرێت، بەڵام لە راستیدا هەڵبژاردنی پلیكانە رەنگە ببێتە هۆی تەندروستییەكی باش و تەمەن درێژی، وەك ئەوەی توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژەی پێداوە.

زانایان ویستیان بەدواداچوون بكەن بۆ ئەوەی ئایا بە پلیكانەدا سەركەوتن، وەك جۆرێك لە جۆرەكانی چالاكیی جەستەیی، رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان كە هۆكارن بۆ مردنی پێشوەختە؟!

بۆیە شیكارییەكیان ئەنجامدا كە هەڵسەنگاندنی بۆ حەوت توێژینەوەی پێشوو و نزیكەی 500 هەزار كەسی تەمەن نێوان 35 بۆ 84 ساڵ دەكرد، بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل.

شیكارییەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی بەكارهێنانی پلیكانە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسیی مردنی پێشوەختە بە هەر هۆكارێك بە رێژەی 24%، لەگەڵ كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان بە رێژەی 39%، لەوانەش جەڵتەی دڵ، وەستانی دڵ و جەڵتەی مێشك لەماوەی 14 ساڵدا.

توێژینەوەكە ئاماژە دەدات بە گرنگی چالاكی رۆژانە، تەنانەت لە شوێنی كار و ماڵدا، بۆ برەودان بە شێوازی ژیانی تەندروست.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی ئامارەكان زیاتر لە كەسێك لە نێو چوار كەسی پێگەیشتوودا لە سەرتاسەری جیهان، ئاستی پێویستی چالاكیی جەستەیی ئەنجامنادەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون لە منداڵاندا پەیوەندیی بەگۆڕانی وەرزەوە هەیە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بەرزبوونەوەی حاڵەتاكانی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی وەرزی گەرما…
Total
0
Share