بەرگریی مرۆڤەكان بەرامبەر بە كۆرۆنا چی لێهاتووە؟

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكرد، 90%ی مرۆڤەكان بەرگرییان بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیداکردووە، بەڵام مەترسییەكە كۆتایینەهاتووە.

تێدرۆس ئەدھانۆم گابریاسۆس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەگەڵ ئەوەی هۆشداری دا لە مەترسیداریی پشتگوێخستنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە لایەنی كەمەوە 90%ی دانیشتووانی جیهان، بەرگرییان بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیداکردووە، کە هۆکارەکەی یان تووشبوونیانە بە نەخۆشییەکە یان بەهۆی خۆڤاكسینكردنەوەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرباری ئاشكراكردنی ئەو گۆڕانكارییە، هۆشداری دا لەوەی هێشتا جیهان نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتاییهاتنی پەتاکە و بە پێویستی زانی خۆڤاكسینكردن و گرتنەبەری رێكاری خۆپارێزی بەردەوامبن و وتی، “ئەگەر ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پشتگوێبخرێن، ئەگەری دەركەوتنی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا دێتەئاراوە”.

لەبارەی جۆر و ژمارەی گۆڕاوەكانی كۆرۆناوە، تێدرۆس ئەدھانۆم گابریاسۆس ئاشكرایكرد، زیاتر لە 500 گۆڕاوی لاوەکیی كۆرۆنا بڵاوبوونەتەوە كە دەتوانن بە ئاسانی بەسەر بەربەستەکانی بەرگریی جەستەدا زاڵببن و مرۆڤ تووشی پەتای كۆرۆنا بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share