جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار لە داهاتوودا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا دەبێت و دەشڵێت، ” ئەو شمەك و كاڵایانەی كە لە كۆگاكاندا هەن بە نرخی دۆلاری پێشتر كردڕاون بۆیە لە ئێستادا نرخەكانیان بەرزنابێـتەوە”.
نەوزاد غەفور جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت ئەوا كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا دەبێت.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا بەهای دۆلار هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە و ئەو شمەك و كاڵایانەی لە كۆگاگاندا هەن بە نرخی دۆلاری پێشتر كڕدراون و ئەگەر نرخەكەی بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆوە ببینێت ئەوا لە داهاتوودا نرخی شمەك و كاڵاكان بەرزدەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەشێكی پەیوەندی بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكەوە هەیە و هەر ئەمڕۆش، بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە وەك هەنگاوێك بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار.