برسێتی لە عێراق لە چ ئاستێكدایە؟

رێکخراوی (فاو) ئاماری برسێتیی لە عێراق و جیهاندا بڵاوکردەوە و دەڵێت، “193 ملیۆن كەس لە جیهاندا برسین، بەڵام برسێتی لە عێراق پاشەكشەیكردووە”.

ئەمڕۆ یەكشەممە رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (فاو) راپۆرتێکی لەبارەی برسێتی و ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا بڵاوکردەوە و ئاشكرایكرد، لە ماوەی ساڵەکانی 2019 و 2020 و 2021ـدا نیشانەکانی برسێتی لە عێراقدا پاشەكشەیانكردووە، برسێتی كەمیكردووە بۆ 15.9% لە کاتێکدا پێشتر لە 17.4% بووە.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە، سەرباری دابەزینی ئاستی رێژەی برسێتی لە عێراقدا، ھێشتا رێژەكە بەراورد بە وڵاتانی تر بەرزە و دەڵێت، “لە ئێران رێژەی برسێتی 4.1%ـە، لە تورکیا 2.5%ـە، لە سعودیە 3.7% و لە کوەیت 2.7%ـی خەڵك برسین”.

راپۆرتەكەی فاو دەڵێت، لە ساڵی 2022ـدا 193 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا برسین كە زۆرینەیان لە كیشوەری ئەفریقان، هۆكارەكەشی گەڕاندووەتەوە بۆ كەمیی گەیشتنی خۆراك و بە تایبەت دانەوێڵە، كە بەهۆی جەنگەوە بە ئاسانی لە خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە ناگەن بە ناوچەكانی تری جیهان.

بابەتی پێشتر

بنکەی سەربازیی زیلکان مووشەكبارانكرا

بابەتی دواتر

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا بەرزدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share