باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کە کەسایەتیی یەکەمە بۆ ڕێکخستنی پلانی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات توشبوونی خۆی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری میتجا لیسکۆڤارەوە کە یەکەم کەسایەتییە بەرپرسیارە ڕێکخستنی بەرنامەی کار و پلانی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق بڵاویکردەوە کە لیسکۆڤار و ژمارەیەک لە کارمەندەکانی خۆیان کەرەنتینە کردووە و توشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “توشبوونی باڵیۆزی ڤاتیکان بە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەک ناکاتە سەر بەرنامەی سەردانەکەی پاپا کە لە 5ی ئازار بۆ 8ی ئازار ئەنجامی دەدات.

بڕیارە پاپای ڤاتیکان سەردانێکی چوار ڕۆژە بۆ عێراق ئەنجام بدات و ڕۆژی هەینی دەگاتە عێراق بۆ بەسەرکردنەوەی مەسیحییەکانی عێراق و ئەنجامدانی نوێژ بۆ کریستییانەکان.

لە کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار ڤاتیکان سەردانکردنی پاپای بۆ عێراق ڕاگەیاند، یەکێک لە وێستگەکانی سەردانەکەشی بەسەرکردنەوەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە هەولێر.

بابەتی پێشتر

ململانێی ملیاردێرەكان لەسەر بتكۆین.. گەیتس ڕێنوێنی دوركەوتنەوە و مەسك داوای وەبەرهێنان دەكات

بابەتی دواتر

داوای دەستلەكاركێشانەوەی "پارێزگاری دووەم" دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
7
Share