بنکەی سەربازیی زیلکان مووشەكبارانكرا

هێرشێكی پێشووی سەر بنكەی زیلكان – ئەرشیڤ

بۆ دووەم شەو لەسەر یەك، بنکەی سەربازیی زیلکان لە باشیك مووشەكبارانكرا.

ئەمشەو بە چەند مووشەکێك هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە زیلکانی سەر بە ناحیەی باشیك لە سنووری پارێزگای نەینەوا.

لە هێرشەكەدا حەوت مووشەک ئاراستەی ئەو بنکەیە کراون و بەپێی زانیارییەکان، چوار لە مووشەکەكان لە نزیک بنکە سەربازییەكە كەوتوونەتە خوارەوە و مووشەكەكانی دیكە، لە نزیک هەردوو گوندی جەربۆقە و هنجیرۆکە کەوتوونەتە خوارەوە.

تا ئێستا زانیاریی دروست لەبارەی زیانەکانی مووشەكبارانەكەوە ئاشكرانەبووە، هێرشەكەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو چەند مووشەكێكی جۆری گراد ئاراستەی هەمان بنكەی سەربازی كران و بەوەش لە ماوەی چەند مانگێكدا، زیاتر لە 10 جار بنكەی سەربازیی زیلکان مووشەكبارانكراوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کەڵەشێرەکانی فەرەنسا بە ئاسانی پۆڵەندایان بەزاند

بابەتی دواتر

برسێتی لە عێراق لە چ ئاستێكدایە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو پۆستی نوێی وەرگرت

یەكێتی پۆستی قائیمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیەی وەرگرت میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی…
Total
0
Share